کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شنۆ کۆبوونەوەیان بەڕێوە برد

20:57 - 9 پووشپەڕ 2718

کوردستان میدیا: لە درێژەی کار و چالاکییەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە نێو خەڵکدا، ئێوارەی ڕۆژی هەینی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کۆبوونەوەیەکی بەرینیان بۆ خەڵکی سینگان بەڕێوە برد.

بەپێی ڕاپۆرتی فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، کاتژمێر ٧:٣٠ی ئێوارەی ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٨ی پووشپەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی، هێزی پێشمەرگەی کوردستان چوونە نێو گوندی "سینگان" سەر بە شاری شنۆ و لەوێدا کۆبوونەوەیەکی بەرینیان بۆ خەڵک بەڕێوە برد.

فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئاشکرای کرد، پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گوندی سینگان لەگەڵ پێشوازیی گەرمی خەڵک بەرەڕوو بوونەوە و چەند کاتژمێر لە نیو گوند و لەگەڵ خەڵکی سینگان ماونەتەوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات بۆ ماوەیەکی زۆر لەنێو خەڵکی گوندی سینگاندا چالاکییان کردووە و کۆڕ و کۆبوونەوەیان بۆ خەڵک گرتووە و خەڵکی ئەو گوندە پێشوازی بەرینیان لە پێشمەرگەکان کردووە.

دوای بەڕێوەبردنی کۆبوونەوە و چالاکیی دیکەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات بە سڵامەتی شوێنی کۆبوونەوەکەیان بەجێهشتووە و درێژەیان بە کار و ئەرکەکانی خۆیان داوە.