کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شنۆ کۆبوونەوەیان بەڕێوە برد

11:52 - 10 پووشپەڕ 2718

کوردستان میدیا: لە درێژەی کار و چالاکییەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە نێو خەڵکدا، ڕۆژی شەممە هێزی پێشمەرگەی کوردستان، لە شاری شنۆ لە گەڕەکی "میرئاباد"ـی  ئەو شارەکۆبوونەوەیەکی بەرینیان بەڕێوە برد.

بەپێی ڕاپۆرتی فەرماندەییی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، کاتژمێر ٩ی  شەو، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٩ی پووشپەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی، هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شاری شنۆ لە گەڕەکی "میرئاباد"ـی  ئەو شارەکۆبوونەوەیەکی بەرینیان بۆ خەڵک بەڕێوە برد.

فەرماندەییی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئاشکرای کرد، پێشمەرگەکانی کوردستان، وێڕای ئەوەی کە ٢ کاتژمێر و نیو لەگەڵ خەڵک بوون و کۆبوونەوەیان بۆ خەڵک ڕێک دەخست، لەگەڵ پێشوازیی گەرمی خەڵک بەرەوڕوو بوونە و خەڵک بەو پەڕی دڵفراوانییەوە پێشوازیان لە ‌‌هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان کردووە.

دوای بەڕێوەبردنی کۆبوونەوە و چالاکیی دیکەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، پێشمەرگەکانی کوردستان بە سڵامەتی شوێنی کۆبوونەوەکەیان بەجێ هێشتووە و درێژەیان بە کار و ئەرکەکانی خۆیان داوە.