کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێزی ١١٥ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە بەرەبەری ٢٥ی گەلاوێژدا چالاکییان بەڕێوە برد

13:38 - 7 گەلاوێژ 2721

لە بەرەبەری ٢٥ی گەلاوێژ ٧٦هەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، هێزی ١١٥ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە چیاکانی کوردستان ئارمی حیزبی دێموکرات و ئارمی هێزی پێشمەرگەی کوردستانیان پێشکەشی چەند ئۆرگانی حیزبی کرد.

لەو چالاکییەدا "فەتحوڵڵا خوبایی" فەرماندەی هێزی ١١٥ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان وێڕای "واحید میرگوڵ" پێشمەرگەی حیزبی دیموکرات ئارمی حیزبی دێموکرات و ئارمی هێزی پێشمەرگەی کوردستانیان پێشکەشی چەند ئۆرگانی حیزبی کرد.

لەو چالاکییەدا ئارمی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ پێشكەش بە دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کراوە.

هاوکات ئارمی حیزبی دێموکرات پێشکەش بە بەشی شەهیدان و دەفتەری پێوەندییەکانی حیزبی دێموکرات لە هەولێر کراوە.