کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێزی ئینتیزامیی ڕێژیم لە کۆهگیلوویە و بۆیرئەحمەد تەقەی لە خەڵک کردووە

11:37 - 7 رەزبەر 2720

ڕێژیمی ئێران جارێکی دیکە بەبێ لەبەرچاوگرتنی هیچ یاسایەکی مافی مرۆیی، تەقە لە خەڵکی سڤیل دەکات و لە ترساندن و هێرشکردن بۆ سەر خەڵک دەست ناپارێزێت.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ڤیدیۆگەلێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە کە نیشان دەدات هێزە ئینتیزامییەکانی ڕێژیم لە شاری "لیکەک" سەر بە "کۆهگیلوویە و بۆیر ئەحمەد" تەقەیان لە خەڵک کردووە و تێکهەڵچوون لەنێوان خەڵک و هێزەکانی ڕێژیمدا هاتووەتە ئاراوە.

لەو ڤیدیۆگەلەدا دیارە کە مەئموورێکی هێزە ئینتیزامییەکانی ڕێژیم لە بەردەم دەرگای هێزی ئینتیزامیی ڕێژیم لەو شارەدا تەقە لە خەڵک دەکات.

لەو تەقە کردنەدا پیاوێک بریندار بووە و دەڵێت: "ئەمڕۆ ئەو مەئموورە دەبێ بکوژرێت".

زانیارییەکی زیاتر سەبارەت بەو تێکهەڵچوونە تا ئێستا بڵاو نەبووەتەوە. ڕێژیمی ئێران کە لە قەیرانی ڕەوایەتیدا ماوەتەوە، لە هیچ چەشنە کردەوەیەکی دژە یاسای مرۆڤایەتی دەست ناپارێزێت و بەردەوام و بە هەر بیانوویەک تەقە لە خەڵکی سڤیل دەکات.