کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیم دوو یارمەتیدەریان دەسبەسەر کرد

12:02 - 19 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، دوو کەس لە یارمەتیدەرانی عەرەبیان لە کاتی یارمەتیگەیاندن بە لافاولێدراوانی خووزستان دەسبەسەر کردووە.

ڕۆژی یەکشەممە، ١٧ی خاکەلێوە، هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێران، دوو چالاکی مافی مرۆڤی عەرەبیان بە ناوەکانی "ئەحمەد کەعبی" و "یەعقووب کەعبی"، خەڵکی گوندی گوریە سەر بە بەخشی شۆعەیبییە دەسبەسەر کردووە.

ئەو چالاکەی بواری مافی مرۆڤ، لە کاتی یارمەتیگەیاندن بە لافاولێدراوانی خووزستان دەسبەسەر کراون.

چەند ڕۆژ پێش خەلەف مەروانی، بە هۆی ناڕەزایەتیدەربڕین بە هۆی یارمەتی نەگەیاندن بە لافاولێدراوەکان لە لایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

دوای هاتنی لاوفا، لە شارەکانی کوردستان و ئێراندا خەڵک بە شێوەی خۆڕسک یارمەتیان بۆ خەڵکی لێقەوماو کۆ کردەوە، کە ئەویش ڕێژیم هەڕەشەی لە خەڵک کرد کە نابێت خۆتان یارمەتی کۆ بکەنەوە.