کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێزە ئینتزامییەکان لە ناوچەی سەردەشت کۆڵبەر و کاسبکارانیان دایە بەر دەسڕێژ

13:03 - 19 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: کۆڵبەر و کاسبکارانی کورد لە ناوچەی سەردەشت لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە درانە بەر دەسڕێژی و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی کورد دەستی شکا.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کۆڵبەر و کاسبکارانی کوردی ئاوایی بێتووشی سەربە سەردەشت لە نێوان ئاواییەکانی دوورگان ــ مێرگەگای، کەوتنە بەر دەسڕێژی هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و لە ئەنجامدا دەستی کۆڵبەرێک شکا.
ئەو هێزانە سەرجەم کەلوپەلی کۆڵبەرانەیان کە پارچە و ئاسنەواڵە بووە زەوت کردووە.
هەر لەو پێوەندییەدا ٧ ئەسبی بارهەڵگری کاسبکارانیش بە کوشت چوون.
بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە مانگی بە فرانبارەوە هەتا ئێستا ٩ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان لە ئەنجامی تەقەی هێزە ئینتزامییەکان کوژراو و بریندار بوون.
لە کۆی گشتیی ئەو رێژەیە ٢ کۆڵبەری کورد گیانیان لەدەست داوە و ٧‌ی دیکەش بریندار بوون.