کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیم بێڕێزیان بە ژنێکی ئەفغانی کرد

11:52 - 11 بەفرانبار 2720

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە توڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بووەتەوە هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیم بێڕێزیان بە ژنێکی ئەفغانی لە ئۆردووگایی"عەسکەر ئاباد"ی تاران کردووە کە بۆ سەردانی کوڕەکەی ڕۆیشتبووە ئەو شوێنە.

ئەو ژنە  تەنیا بە مەبەستی چاوپێکەوتن و ئاگاداربوون لە دۆخی ژیانی کوڕەکەی ڕۆیشتووەتە ئەو ئۆردووگایە لە تاران.

هاووڵاتیانی ئافغانی لە ئێران لە سەرەتاییترین مافی ژیان بێبەشن و ڕۆژانە بە شێوازی جۆراوجۆر لەلایەن ڕێژیمەوە دەچەوسێنەوه.

مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ ٥٠ هاووڵاتیی ئەفغانی لە ناوچەی ''زولفەقار'' لەلایەن هێزەکانی سەر سنووری ئێرانەوە لە دوایی لێدان و ئەشکەنجەیەکی زۆر فڕێدرانە نێو ڕووباری ''هەریروود''ەوە و ژمارەیەکیان خنکان.

وەزارەتی دەرەوەی ئەفغانستان ئەو کات داوای لە کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێرانیش کرد کە بەنیسبەت خنکانی ئەو هاووڵاتییانە لێکۆڵینەوە بکەن.