کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیمی ئێران لە زاهیدان مزگەوتێکی سوننە مەزهەبییەکانیان ڕوخاند

12:45 - 26 خاکەلێوه 2722

بەپێی ڕاپۆرتی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی، مزگەوتی سوننە مەزهەبی ''نەبیی ڕەحمەت'' لە زاهیدان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتی و ئینتزامییەکانی ڕێژیمی ئێران بە لۆدێر ڕوخێندرا.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، هێزەکانی ئینتزامی و ئیدارەی ئیتلاعاتی زاهیدان بە تەواوی ئەو مزگەوتەیان ڕوخاندووە.

مزگەوتی ''نەبیی ڕەحمەت'' لە حاڵێکدا لەلایەن هێزەکانی رێژیمەوە ڕوخیندراوە کە ناوی ئەو مزگەوتە لە ئیدارەی "ئۆقافـ"ـدا تۆمارکراوە؛ بەڵام بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران سەرەڕای ئەوەیکە ڕوخاندنی ئەو مزگەوتە لە ڤیدیۆکاندا بڵاو بووتەوە، ڕەت دەکەنەوە.

ڕوخاندنی ئەو مزگەوتە لە زاهیدان ناڕەزایەتیی بەربڵاوی هاووڵاتییانی بەلووچی لێکەوتەوە و ئەمە بووەتە هۆی ئەوەیکە بەرپرسانی ئەمنییەتی و دادوەریی ڕێژیم، هەواڵی ڕوخاندنی ئەو مزگەوتە بە درۆ بخەنەوە.

لە ساڵانی ڕابردوودا هێزە ئینتزامییەکان بە هاوکاریی ناوەندەکانی دیکەی ڕێژیم، چەندین مزگەوتی سوننە مەزهەبەییەکانیان و خانووبەرەی هاووڵاتیانی بەلووچییان بە بیانووی ''ئەرازی میللی'' ڕوخاندووە.