کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمی ئێران لە مەریوان خەڵک دەپشکنن

12:23 - 12 سەرماوەز 2720

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" گەیشتووە، هێزە ئەمنتییەکانی ڕێژێمی تێرۆریستیی ئێران لە شاری مەریوان لەنێو بازاڕ و شەقامدا، گومانیان لە هەر کەس بێ، تەلەفوونی لێ زەوت دەکەن.

بەپێی زانیارییەکان ئەو کەسانەی کە تەلەفوونەکانیان لێ وەردەگیردرێت لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە "ڕەسید"یان پێ دەدەن کە سەردانی ناوەنده ئەمنییتییەکان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی مۆبایلەکانیان.

هەتا ئێستا لە مەریوان چەندین کەس مۆبایلەکانیان لێوەرگیراوە و بۆ وەرگرتنەوەی دەبێ سەردانی ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ئەو شارە بکەن.