کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێزەکانی سپای پاسداران لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە گوشاریان بۆ خەڵک هێناوە

12:27 - 31 جۆزەردان 2721

بەپێی زانیارییەکانی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" لە گوندی "مێراو" سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە سپای تێرۆریستی پاسداران لە ڕێگای فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە چاودێری بە سەر هاتوچۆی خەڵکدا دەکات.

بەپێی زانیارییەکانی خەڵكی ناوچەکە ڕایانگەیاندووە کە هێزەکانی سپا بە بیانووی بوونی پێشمەرگە مووچە و مەزراکانی خەڵک دەگەڕێن و کێشەیان بۆ خەڵک دروست کردووە.

هاوکات ژمارەیەک لە جاش و بەکرێگیراونی ڕێژیمی ئێران لە سەقز بە دەم و چاو پۆشراوی بە نێو شاردا دەسووڕێنەوە و ترسیان خستووەتە ناو خەڵکەوە.