کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێزەکانی سپای پاسداران لە کوردستان بۆ ڕاوی سمۆرە داڕ بەڕووەکان دەسووتێنن

11:38 - 2 رەشەمه 2720

هێزەکانی هەنگی سنووریی ڕێژیم لە بانە بۆ ڕاوکردنی سمۆرە دار بەڕووەکان ئاگر تێبەر دەدەن.

بەپێی وێنەکانی کە بە دەست ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" گەیشتووە، لە ناوچە شاخاوییەکانی "چۆمان" لە بانە کە هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لەو شوێنە بنکەیان هەیە؛ دار بەڕووەکان دەسووتێنن هەتا سمۆرە ڕاو بکەن.

لەو وێنانەدا دەرجەدارێکی ڕێژیم کە پلەی ستوانی هەیە دار بەڕوویەکی ئاگادار داوە هەتا سمۆرە ڕاو بکات.

هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لە کوردستان بە شێوازی جۆارجۆر دەبنە هۆکاری لەنێوبردنی ژینگەی کوردستان.

مانۆڕە نیزامییەکانی ڕێژیم لە ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان زۆر جار بووەتەوە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی کوردستان.

لە لایەکی دیکەوە ڕێژیم بۆ دروستکردنی ڕێگا و هەروەها دامەزراندنی پایگا دارستانەکان دەبڕێت.