کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێزەکانی سپای پاسدران لە بانە دەستیان بە سەر ١٤٠ سەر مەڕ و ماڵات داگرتووە

11:05 - 1 رەشەمه 2720

لە ناوچە شاخاوییەکانی بانە ئەو کەسانەی مامەڵەی مەڕ و ماڵات دەکەن لەلایەن هێزە نیزامییەکانی ڕێژیمەوە گوشاریان دەخرێتە سەر و پێش بە کار و کاسبییەکانیان دەگرن.

ڕێژیم بەهێزێکی زۆرەوە ڕۆیشتووەتە سەر ناوچە شاخاوییەکانی ئەو شار و دەستی بە سەر ١٤٠ سەر مەڕ و ماڵاتی خەڵک داگرتووە.

ئەو کەسانەی مامەڵەی مەڕ و ماڵات دەکەن؛ ئاژەڵەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان بەڕێ دەکەن و ڕێژیمیش گوشار بۆ سەر ئەو ئاژەڵدەرانە دێنێت.

سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە کوردستان  دوای ئەوەیکە مەڕ و ماڵاتی خەڵک بە تاڵان دەبات لە بازاڕەکاندا دەیانفرۆشێتەوە.

ڕێژیمی ئێران لە کوردستان بە بیانووی جۆراجۆر دەست بەسەر داهات و بژێویی خەڵکدا دەگرێت.