کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێزەکانی ڕێژیم لە بۆکان خەڵک ئازار و ئەزیەت دەکەن

16:47 - 8 رەزبەر 2721

هێزە نیزامی و ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێران بە تایبەت جاشەکان لە "بۆکان" خەڵک ئازار و ئەزیەت دەکەن.

ئەو بەکرێگیراوانە ڕۆژانە لە ڕێگای سەیرانگاکانی "کێوە ڕەش و جادەی کوستە بۆ کێوی بەردە زەرد" بە دانانی بنکەکانی پشکنین، گەشت و وەرگرتنی موبایل لە بنەماڵەکان و بەتایبەت لاوەکان دەیان پشکنن و دەبنە هۆی ئازاردانیان.

مۆرەکانی ڕێژیم ڕۆژانە بە بیانووی بوونی پێشمەرگە لە "کێوە ڕەش" دەست دەکەن بە تەقەکردن و هەڕەشە لە خەڵک دەکەن کە ئەو شوێنانە چۆڵ بکەن.

ڕێژیمی ئێران بۆ مانەوەی دەسەڵاتەکەی دەیهەوێ بە گوشار و سەرکوت خەڵک ئازار و ئەزیەت بکات و بەو شیوەیە ڕێگریان لێ بکات کە داوای مافەکانیان بکەن.