کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێزەکانی ڕێژیم لە بۆکان خەڵک دەپشکنن

12:16 - 23 خەزەڵوەر 2720

هێزە نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێران لەنێو شاری بۆکان خاڵی پشکنین دادەنێن و خەڵکیش ئازار و ئەزیەت دەدەن.

بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" له شارى بوكان، يەگانی تایبەتی سپاى پاسداران به شەو و به ڕۆژ له شەقام، فەلەكه، سێڕێیان و  دەروازەکانی هاتنەژوورەوەی شار خاڵی پشکنین دادەنێن و خەڵک ئازار و ئەزيەت دەدەن.

هەواڵنێری کوردستان میدیا ڕایگەیاندووە، هێزەکانی ڕێژیمی ئێران له شوێنەکانی وەک پردی تازەی‌ "میراوا"، پارکی ساحلی و ڕێگای سه‌رده‌شت، خاڵی پشکنینیان داناوە.

هێزەکانی ڕێژیمی ئێران ماشینی خەڵک ڕاده‌گرن، پرسیاریان لێ ده‌که‌ن و مەدارکیان لێ دەستێنن.

يەگانی تایبەتی سپا له پارێزگاى تەورێز هاتوونەتە بۆكان و لەو شارە جێگير كراون کە هەمووی ئەو هێزانە ماشینی دژە شۆڕشیان پێیە.