کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێزەکانی ڕێژیم لە شنۆ دەستیان بەسەر مەڕوماڵاتی خەڵکدا گرتووە

11:45 - 29 رەشەمه 2720

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی ڕەشەمە هێزەکانی ڕێژیم لە بناری "شەترە" دەستیان بەسەر ٢٠٠ سەر مەڕوماڵاتی ئاژەڵدارانی گوندی "میراوێـ"ـدا گرتووە.

هێزه نیزامییەکانی ڕێژیم دەستیان بەسەر مەڕوماڵاتی خەڵکدا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.

سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران بەبێ هیچ بەڵگەیەک و بە پاساوی قاچاخی مەڕوماڵات هێرش دەکاتە سەر ماڵی خەڵک.