کوردستان میدیا: هێزەکانی "یەگانی ویژە"ی ڕێژیم، هێرشیان کردووەتە سەر خەڵکی گوندی "کوردمیر" و بە باتووم و فیشەکی پلاستیکی لێیان داون.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی سێشەممە، ٢ی ڕەزبەر، هێزەکانی "یەگانی ویژە"، هێرشیان کردووەتە سەر گوندی "کوردمیری چواردانگە" لە شاری "ساری" و بە باتووم و فیشەکی پلاستیکی لە خەڵکیان داون.
ئەو هێرشە بۆ سەر خەڵکی گوندی "کوردمیری چواردانگە"، پاش ناڕەزایەتی دەربڕینی خەڵکی ئەو گوندە بەرانبەر بە کۆکردنەوەی زبڵ بە شێوەیەکی نایاسایی لەو شوێنەدا و هەروەها گرینگی نەدان بە پێویستیی لەنێوبردنی زبڵەکان، ئەنجام دراوە.
هێزەکانی ڕێژیم بە شێوەیەکی نامرۆڤانە خەڵکی ئەو گوندە و بەتایبەت ژنانیان کردووەتە ئامانج و بە باتووم و فیشەکی پلاستیکی لێیان داون.