کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێزەکانی ڕێژیمی ئێران بێڕێزییان بە بەشداربووانی نەورۆز لە مێراو کردووە

18:17 - 6 خاکەلێوه 2722

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، خەڵکی گوندی ''مێراو'' سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە پاش ئەوەیکە ڕێوڕەسمی نەورۆزیان بە شێوەیەکی بەشکۆ بەڕێوە برد، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە گوشاریان خراوەتە سەر.

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە هێزەکانی ڕێژیم کەوتوونەتە ئازاردانی خەڵکی گوندەکە، بەتایبەت بێڕێزییەکی زۆریان بە ۳ کەس لەو کچانە کرد کە جلوبەرگەکەیان بە ئاڵای کوردستان و جامانە ڕازاندبووەوە.

نەورۆزی ئەمساڵی کوردەواری بە جۆش و خرۆشێکی زیاتر لە ساڵان لە هەموو شار و گوندەکانی کوردستان بەڕێوە چوو و خەڵکی کوردستان ئەو جەژنە نەتەوییەیان بە دژی دوژمنانی کورد کردە مەیدانی خەبات و ''نا''یەکی گەورەیان بە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران وت.