کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لە مەریوان هێرشیان کردووەتەوە سەر کۆڵبەران

10:25 - 18 بەفرانبار 2720

هێزەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بە هیچ جۆرێک دەست لە تەقەکردن لە کۆڵبەران و کاسبکاران ناپارێزن و پێش بە کاروکاسبیی خەڵک دەگرن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" لە گوندی "دەرەکێ" ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٨ی بەفرانبار کاتژمێر ٥ی بەیانی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران کە زیاتر لە ١٠ماشین بوونە هێرشیان کردەوەتە سەر کۆڵبەران.

هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لە شوێنێک بە ناوی"گەناو" تەقەی هەواییان بە سەر کۆڵبەراندا کردووە.

هەروەها سێ هێلیکۆپتێری جەنگی بە سەر ئاسمانی ناوچەکەدا سووڕوانەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان هیچ کەس ناتوانێ لە شوێنی ڕووداوەکە نزیک ببێتەوە کە چ شتێک ڕووی داوە.