ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٨ی خەزەڵوەر هێزە نیزامییەکی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران لە "دزەی مەرگەوەڕ" دەستیان بە سەر چەندین سەر مەڕ و ماڵاتی خەڵکدا گرتووە و بۆ "سیلوانا" ڕەوانەی کردووە.
ئەو مەڕ و ماڵاتە لە چوار کامیۆن بار کراون و بۆ سیلوانا ڕاگواستراون.
زەوتکرانی مەڕ و ماڵاتی دانیشتوانی ناوچەی ورمێ لە حاڵێکدایە کە داهاتی زۆربەی دانیشووانی ناوچەکە بە ئاژەڵداری بەستراوەتەوە و سەرەڕای هاوسنوور بوون لەگەڵ وڵاتانی تورکیە و عێراق هیچ هەوڵێک بۆ باشترکردنی گوزەرانی ژیانی دانیشوانی ئەو ناوچەیە نەدراوە.
هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە چەند ساڵی ڕابردوودا لە کوردستان دەیان جار مەڕ و ماڵاتی هاووڵاتییانیان زەوت کردووە و لە کوشتارگەکاندا کوشتوویانە و لە زۆربەی حاڵەتەکانیشدا بە سەر هێزەکانیاندا دابەش کردووە.