کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێزەکانی ڕێژیمی ئێران هێرش دەکەنە سەر خەڵک

12:09 - 21 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: ڕێژیمی ئێسلامیی ئێران لە کوردستان هێرش دەکاتە سەر خەڵک و ئازار و ئەزیەتیان دەکات.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی هەینی، ڕێکەوتی ٢٠ی بانەمەڕ، کاتژمێر ٦ی ئێوارە، ژمارەیەک لە ئەندامانی هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێران لە شاری بۆکاندا، هێرشیان کردووەتە سەر خەڵكی ئەو شارە.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا باسی لەوە کردووە کە ئەو ئەندامانەی هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی تێرۆریستیی ئێران لە فەلەکەی فەرمانداریی شاری بۆکان هێرش دەکەنە سەر لاوان.

دوای ئەو هێرشەی هێزە تیرۆریستییەکانی ڕێژیم بۆ سەر لاوان، خەڵک به‌توندی بەرەنگاری ئەو هێرشەی هێزەکانی ڕێژیم دەبەنەوە.

لە ئەنجامی ئەو شەڕ و تێکهەڵچوونەی هێزەکانی سپای تێرۆریستی سپا و ئیتلاعات، چەند هاووڵاتیی کورد بریندار دەبن.

 ماوەیەکە ڕێژیمی ئێسلامیی ئێران لە کوردستاندا دەستی بە سەرکوتێکی چڕ کردووە.

هاوکات بنکە و ناوەندە ئەمنییەتی و نیزامییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە کوردستان ماڵی خەڵک دەپشکنن و داوا لە خەڵک دەکەن دەبێ یارمەتییان بدەن.

ئەم هەوڵانەی ڕێژیمی ئێران لە لایەن خەڵکی کوردستانەوە پووچەڵ کراوەتەوە و ڕێژیمیش گوشارەکانی بۆ سەر خەڵک زیاتر دەکات.