کوردستان میدیا: ترس و تۆقینی کاربەدەستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە چالاکییەکانی حیزبی دێموکرات، وای کردووە هێزەکانی ڕێژیمی ئێران پەلاماری شوێنی ژیانی خەڵک بدەن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، تێرۆر، ترس و تۆقاندن، گرتن، زیندان و ئازاردان؛ سیاسەتی بەردەوامی ڕێژیمی ئێران له کوردستانه. ئەو سیاسەته له ماوەی سەپانی دەسەڵاتی زۆرەملێی ڕێژیمەوه کوردستان رۆژ لەگەڵ رۆژ توندتر و دزێوتر دەبێ. خەڵکی کوردستان رۆژانه ژانی ئەو سیاسەته دەچێژن و رق و بێزاری ئاوێتەی روانگەیان بۆ ئەم ڕێژیمە دژه کورده دەبێ.
هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا رایگەیاند، له چه ند رۆژی ڕابردوودا به بیانووی چالاکییەکانی حیزبی دێموکرات له پانتایی رۆژهەڵاتی کوردستاندا هێزە داگیرکەرەکانی کوردستان دەستیان داوەته پەلاماردانی شوێنی ژیان و مووچه و مەزرای خەڵک و دەسبەسەرکردن و ئازاردانی کوێرانەی خەڵک و لەوەش زیاتر بۆسەدانان و تێرۆری لاوانی نیشتمانپەروەر له زێدەکەی خۆیاندا.
ئێواره ی رۆژی ٢١ی پووشپەڕ چەکداره کانی ئیتلاعات و سپای دوژمن له ناوچەی ئاڵەشین پەلاماری کێڵگه و گوزەرەکانی دەدەن و له نێوان ئاواییەکانی مۆشیرئاباد و گوێگجەلی له چەند کیلۆمیتری میاندواو دەسڕێژی له ماشێنێکی سواریی شەخسی دەکەن و کەسێکی خۆشناو و خۆشەویستی ناوچەکه کاک "هەژار رەزایی" که به لاوێکی خەڵک خۆشەویست و نیشتمانپەروەر ناسراوبوو و خاوەنی دوو برای شەهید له بزووتنەوەی رزگاریخوازانەی کوردستان دابوو شەهید دەکەن.
ویڕای ئەوه پەلاماری ماڵان دەدەن و له گوندەکانی ئاڵەشین و چۆمی مەجیدخان چەند کەس دەسبەسەر دەکەن و رەوانەی ئازارگەکانی ده سەڵاتی تارانیان دەکەن. ئەو سیاسەته دزێوەی ڕێژیم دژی خەڵکی کوردستان بەردەوامه و به دڵنیاییەوه هەتا کۆتایی ئەم دەسەڵاته نگریسه بەردەوام دەبێ.