کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێزەکانی ئیتلاعات ٢١ سەر ئەسپی کاسبکارانیان لە بانە کوشت

12:30 - 15 رەشەمه 2720

ڕێکەوتی ١٣ی ڕەشەمە ‌هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لە سنووری "بروێشکانی" لە بانە تەقەیان لە کاروانێکی کاسبکاران کرد و ٢١ سەر ئەسپی کاسبکارانیان کوشت.

بەپێی زانیارییەکان ئەو ئەسپانە باریان پێ بووە و هێزەکانی ئیتلاعات کاتێک چوونەتە سەر ڕێگای کاسبکاران، تەقەیان لێ کردوون و ٢١ سەر ئەسپیان کوشتووە.

ئەو کاسبکارانە کاتێک گەیشتوونەتە سەر ڕووباری نێوان "بروێشکانی و نەنوور"، هێزەکانی ئیتلاعات تەقەیان لێ کردوون.

جیا لە کوژرانی ٢١ سەر ئەسپی کاسبکاران، ١٢ سەر ئەسپیش لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستیان بەسەردا گیراوە.

باری سەرجەم ئەو ئەسپانە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستی بەسەردا گیراوە.