کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێشتا سڵامەتن؛ وڵامی لاریجانی بۆ خەلکی لافاو لێدراو

17:47 - 4 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: سەرۆکی مەجلیسی ڕێژیمی ئێران لە وڵامی داواکارییەکانی خەڵکی لافاولێدراودا، دڵخۆشیان دەکات کە زیندوون و لەشتان ساغە.

"عەلی لاریجانی" سەرۆکی مەجلیسی ڕێژیمی ئێران لە سەردانێکدا بۆ شاری لافاولێداوی گوڵستان، لە وڵامی داواکارییەکانی خەڵکدا بۆ دابینکردنی خۆراک و شمەک، دڵخۆش بە مان و زیندووبوون و لەناونەچوونیان دەکات و دەڵێت "هێشتا سڵامەتن".

لە دوای بارینی بارانێکی زۆر و سەرپڕبوونی بەنداوەکان و لێوڕێژبوونی چۆم و ڕووبارەکانی نزیک ئەم پارێزگایە هەتا ئێستا لافاو، زیاتر لە ١٠ شاری ئەو پارێزگایەی گرتووەتەوە و ژمارەیەک لە گوندەکان بە تەواوەتی چۆڵ کراون و ٧٠ لەسەدی شاری ئاق قوڵا کەوتووەتە ژێر ئاو.

کەمتەرخەمی و نابەرپرسایەتیی کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران، وەک هەمیشە کارەساتەکانی قووڵتر کردووەتەوە و لە ڕاگەیەندنەکاندا هاودەردیی خۆیان دەردەبڕن.

نابەرپرسیارەتی بەرپرسانی ڕێژیم بەرامبەر بە ڕووداوە نەخوازراوە سرووشتییەکان وای کردووە کە خەڵک بە شیوەیەکی خۆڕسک هەوڵ بۆ گەیاندنی یارمەتی بە خەڵکی لێقەوماوی ڕووداوەکان بدەن.