کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێلکە لە بۆکان دەست ناکەوێت

17:47 - 5 رێبەندان 2720

ڕێژیمی ئێران کە هەر ڕۆژە و هەڕەشە لە وڵاتێک دەکات هەتا ئێستاش نەیتوانیوە کێشەی نەبوون و گرانبوونی هێلکە چارەسەر بکات.

هاووڵاتییەک لە شاری بۆکان ڕایگەیاندووە کە ٢ ڕۆژە هێلکە لە شاری بۆکان دەست ناکەوێت و ئەوەش کە هەبێت بە نرخێکی گران دەست دەکەوێت.

ماوەیەکی زۆرە کە ماددە خۆراکییەکان لە ئێران و بەتایبەتی لە کوردستاندا گران بوونە و هەروەها هێلکە بووەتە قەیرانێکی سەرەکی بۆ ڕێژیمێک کە ئیدعای زیاتر لە ٤٠ ساڵ خزمەت بە خەڵک دەکات.

ئەو خزمەتەی کە ڕێژیم ئیدعای دەکات لەحاڵێکدایە کە هەتا ئێستاش نەیتوانیوە کێشەی نەبوون و گرانبوونی هێلکە چارەسەر بکات و نرخەکانی بۆ کونترۆڵ نابێت.

لە هۆکارەکانی گرانبوونی ئەو بەرهەمە و نەمانی دەتواندرێ بە کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی و هەروەها هەناردەکردنی لەڕادەبەدەر و ناستاندردی ئەو مادە خۆراکییە لەلایەن مافیاکانی بازرگانیی ڕێژیمەوە ئاماژە بکرێت.