ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٦ی ڕێبەندان هێلیکۆپتێرەکانی ڕێژیمی ئێران لە بەیانیەوە بەسەر ئاسمانی شاری "بانە"دا سووڕاونەتەوه و خەڵکیان لەژێر چاودێری دابووە.
ڕێژیمی ئێران لە کاتی بۆنە تایبەتییەکانی حیزبی دێموکرات وەک ٢ی ڕێبەندان، ٢٦ی سەرماوەز و بۆنەکانی دیکە لە ترسی چالاکیی ئەندامان و لایەنگرانی بە شێوازی جۆراجۆر کوردستان دەخاتە ژێر چاودێریی چڕ.
پێشتریش لە شارەکانی دیکەی کوردستان هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێران زۆرێک لە هاووڵاتییانییان بەهۆی ئەوەیکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە شێوازی جۆراجۆر پۆستی نەتەوەیی و لایەنگری لە حیزبی دێموکرات بڵاو کردبووە، بانگهێشت کردبوو.
لەو پێوەندییەدا لە شاری "بۆکان"، ئیدارەی ئەماکن لەو شارە تەواوی دووکاندارانی لای پاڕکی "ساحلی"، سەر ڕێگەی "کۆسە" و سەیرانگای "کێوەڕەشـ"ـی بانگهێشتی ئەو ئیدارەیە کردبوون.
هاوکات لە نەغەدە ڕێژیم بەسیجەکانی ئەو شارەی فێر کردووه دیواری خانووی خەڵکی ئەو شارە بەتایبەتی ئەو خانووبەرانەی کە دیوارەکانی بە سەنگی مەڕمەڕ و سیمانی سپییە بە بیانووی ڕەشکردنەوەی دروشمی حیزبی ناحەز بکەن و خەڵک تووڕە بکەن
بەپێی زانیارییاکان ئەندامی حیزب لە نەغەدە چەند کەس لەو بەکرێگیراوانەیان لە کاتی ڕەشکردن و پیسکردنی دیواری خەڵک گرتووە و سزایان داون.
ئەندامانی حیزب بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا"یان ڕاگەیاندووە ئەو خۆفرۆشانە دانیان بەوە داناوە کە لەلایەن سپا و هێزی ئینتزامییە فێر کراون لەخۆڕایی دیواری خەڵک بە سپێریی ڕەنگ ڕەش بکەن هەتا خەڵک لە حیزب ناڕاحەت بێت.