کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٣٨٠ هێکتار لە دارستانەکانی باینگانی پاوە لە ئاگردا سووتان

18:38 - 8 جۆزەردان 2720

ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی "بۆزێن و مەرەخێڵـ"ـی بەخشی باینگانی شاری پاوە، بوو بەهۆی سووتاندنی ٣٨٠ هێکتار لە دارستانەکانی ئەو شارە.

ئەو ئاگرکەوتنەوە دوانیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە هەتا سەر لە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە درێژەی کێشاوە و خەسارێکی زۆری بە ژینگەی ئەو ناوچەیە گەیاندووە.

 هەتا ئێستا ڕێژەی خەسارەتی بەرکەوتوو لە دارستان و لەوەڕگەی "بۆزین و مەرەخێڵ" بەراورد نەکراوە.

ئەرکی کونتڕۆل و کوژاندنەوەی ئاگرکەوتنەوە لە دارستان و لەوڕەگەکانی کوردستان لە ئەستۆی ناوەندەکانی ڕێژیم وەک جەنگەڵبانیە، بەڵام زۆرتر خەڵک و چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزی ئەرکی کوژاندنەوەی ئاگرکەوتنەوەکان لە دارستانەکان بە ئەستۆ دەگرن.