کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٢٥٠ هێکتار لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی سەقز بەهۆی لافاوەوە زیانیان پێ گەیشت

11:17 - 16 خەزەڵوەر 2721

بە وتەی بەرپرسی "جیهادی کشاوەرزیـ"ـی شاری سەقز، لافاوی چەند ڕۆژی ڕابردوو زیانی بە ٢٥٠ هێکتار لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی ئەو شارە گەیاندووە.

''محەممەد عەلایی نیا'' باسی لەوە کردووە، ٢٠٠ هێکتار لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی گوندەکانی ''جونیان، دەرەویانی خوارێ و دەرە هوان'' و ٥٠ هێکتار لە زەوییەکانی ''دەرە سمایلە'' لە ناوچەی زێوییە بەهۆی لافاوەوە زیانی پێ گەیشتووە.

هەروەها بەهۆی ئەو لافاوە چەندین گوند زیانی ماڵییان پێ گەیشتووە.

ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی خەزەڵوەر شەپولێکی بارانبارین کوردستانی ڕۆژهەڵاتی گرتەوە کە لە چەندین شار و ناوچە لافاوی بەدواوە بوو کە بەهۆی کەمتەرخەمی و ناکارامەیی بەڕێوەبەریی ناوەندە پەیوەندیدارەکانی ڕێژیم زیانێکی زۆر بە هاووڵاتییان و سیمای شارەکان کەوت.