![](/weney-mallperr/12582.jpg)
كوردستان میدیا: جێگری ئاوه‌دانكردنه‌وی پارێزگای كرماشان، گوتی كه پاش تێپه‌ڕینی هه‌شت مانگ له ته‌رخانكردنی بوودجه بۆ پڕۆژه‌ی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری مه‌لایر _ كرماشان، هێشتا یه‌ك قڕان بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه نه‌نێردراوه.
ئەندازیار موجته‌با نیككردار له وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری هه‌واڵنێریی ئیسنا ناوچه‌ی كرماشان، وێڕای هێما كردن به ته‌رخانكردنی ١٦٨ میلیارد تمه‌ن بۆ پڕۆژه‌ی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری مه‌لایر _ كرماشان له بوودجه‌ی ئه‌مساڵدا، ڕایگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای ئه‌م بابه‌ته هێشتا یه‌ك قڕان بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه نه‌نێردراوه.
ناوبراو ڕایگه‌یاند: له ئه‌مساڵدا ته‌نیا ١٥ میلیارد تمه‌ن له شوێنێكی دیكه‌وه _ جگه له‌و پاره‌ی كه بۆی دیاری كرابوو _ بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه دابین كراوه و بڕیار بوو ٢٥ میلیارد تمه‌ن له‌و بوودجه‌ی كه ته‌رخان كرابوو بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه سه‌رف بكه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا یه‌ك قڕانیشیان سه‌رف نه‌كردووه. ئه‌مه‌ش له حاڵێكدایه كه ئێمه ئه‌و ١٥ میلیاردهمان به قه‌رز وه‌رگرتووه و ئێستا توانای دانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزه‌شمان نییه.
جێگری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پارێزگای كرماشان، له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ نه‌ناردنی بوودجه‌كه‌دا بۆ پڕۆژه‌كه گوتی: له‌م بواره‌دا زۆر به‌دواداچوونمان كردووه و تێگه‌یشتووین كه كاربه‌ده‌ستانی سه‌ره‌وه به‌م ئاكامه گه‌یشتوون كه پاره‌ی دیاریکراو ته‌رخان كه‌ن بۆ پڕۆژه‌ی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری قه‌زوێن _ ڕه‌شت، كه له ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه گرینگییه‌كی زیاتری هه‌یه.
ناوبراو ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه: ئه‌م نه‌ناردنی بوودجه‌یه تا ئه‌م ده‌قه له‌كاتێكدایه كه جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی ڕێكخراوی به‌رنامه و بوودجه له سه‌ردانی ئه‌م دواییه‌یاندا بۆ كرماشان جه‌ختیان كردبووه‌وه كه ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌بێ تا كۆتایی ئه‌مساڵ به كۆتایی بگات.
ناوبراو ئه‌وه‌شی زیاد كرد: به‌م پێیه واده‌كان له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی پڕۆژه‌ی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری مه‌لایر _ كرماشان، تا كۆتایی ئه‌مساڵ نایه‌ته دی و له‌ڕاستیدا بڵقی سه‌رئاوه.