کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێڵی ئینتێرنێت لە چەندین شاری کوردستان لاواز بووە یا دەپچڕێت

10:53 - 16 خاکەلێوه 2721

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٥ی خاکەلێوە لە کاتژمێر ١١ هەتا ٣ی دوانیوەڕۆ هێڵەکانی پێوەندی لە "بانە" پچڕابوون و خەڵک تووشی کێشە بوونە.

هێڵەکانی "ئینتێرنێت، ئیرانسێل و هەمراهی ئەوڵ" بە گشتی پچڕاون.

لە سەرەتای ساڵی نوێ لە چەندین شاری کوردستان بۆ ماوەی چەندین ڕۆژ هێڵی ئینتیرنێت پچڕابوو و خەڵک تووشی کێشە ببوون.

كێشەی ئینتێرنێت لە پارێزگاكانی کوردستانی ڕۆژهەڵات كاریگەری لەسەر کاروباری خەڵک داناوە و ئەو کێشەیەش بەرۆکی هاووڵاتییانیشی گرتووەتەوە و تەنانەت بەكارهێنەرانی ئینتێرنێت بە ئەستەم توانیویانە سەردانی ماڵپەر و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەن.