کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێڵی ئینتێرنێت لە ئێران پچڕاوە

12:57 - 27 خەزەڵوەر 2719

کوردستان میدیا: کاربەدەستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بە مەبەستی سانسۆر و پێشگرتن لە بڵاوبوونەی هەواڵی خۆپیشاندانەکان هێڵی ئێنتێرنێتیان پچڕاندووە.

لە درێژەی خۆپیشاندانەکانی خەڵکدا دژی ڕێژیمی ئێران، هێڵی ئینتێرنێت لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە پچڕاوە تاکوو پێش بە بڵاوبوونەوەی وێنە و ڤیدیۆکانی توندوتیژی بەرانبەر بە خەڵک بگیردرێت.

لە ئێران و کوردستان ئەپەکانی وەک "تێلێگرام، واتس ئاپ، ئینستاگرام، فەیس بووک" و باقی ئەپەکانی دیکە فیلتێر کراون.

کارناسێکی ئای.تی (IT) لە وتووێژێکدا لەگەڵ تیشک باسی لەوە کرد: "ڕێژیم ‌هێڵی ئینتێرنێتی لە ناوەنددا پچڕاندووە بۆیە هیچکەس دەستی بە ئینتێرنێت ناگات و تەنیا ڕێگا ئەوەیە خەڵک لە نێوخۆی ئێران کەڵک لە ئینترێنێک وەربگرن کە سێرڤێرەکانی لە دەرەوەی ئێران بێت".

‌ئەو کارناسە باسی لەوە کرد: "خەڵک دەتوانن لە نێتی بانکەکان، کۆمپانیا تایبەتەکان و پۆمپی بێنزین کەڵک وەربگرن.

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە کاتی ناڕەزایەتی دەربڕینەکانی خەڵکی ئێراندا، بە پچڕاندنی ئینتێرنێت هەوڵی کپکردنی دەنگی ناڕازییان دەدات.

پچڕانی هێڵی ئینتێرنێت دەرخەری ئەوەیە کە خەڵک ڕووی ڕاستەقینەی کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران و لە سەرووی هەموویان خامنەیی پیشان دەدات، کە حاشا لە خۆپیشاندانەکان دەکات.

ڕێژیمی ئێران ترسی لێنیشتووە بۆیە ئینتێرنێتی بە شێوەی سەرانسەری لە هەموو ئێران و کوردستاندا پچڕاندووە.