کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"هەدەپە" تیرۆرکردنی دوکتور قاسملوویان مەحکوم کرد

17:51 - 22 پووشپەڕ 2719

کوردستان میدیا: هەدەپە (HDP)، لە سیهەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی "دوکتور قاسملوو" و هاوڕێیانیدا، ڕێز و هاوخەمی خۆی بۆ لەدەستدانی ئەم ڕێبەرە مەزنە دەربڕی.

پارتی "هەدەپە" لە باکووری کوردستان، لە لاپەڕەی توویتێری خۆیدا، یادی ڕێبەری مەزنی کورد "دوکتور قاسملوو"ی لە  توییتێکدا بەرزنرخاند و نووسیویەتی: "لە سیهەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی پێشوای مەزن، سیمبولی ژیانێکی پڕ لە تێکۆشاندا، ئێمە بە ڕێزەوە یاد لە قاسملوو و هاوڕێیان و هۆگرانی دەکەینەوە و بیر و هەستی خۆمان پڕ دەکەین لە یاد و بیرەوریی و تێکۆشانەکانی، ڕۆحی شاد بێ".

هەروەها "عوسمان بایدەمیر" کەسایەتیی سیاسیی کورد بە بۆنەی سیهەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی دوکتورقاسملوو و هاوڕێیانی، لەلاپەڕەی تویتێری خۆیدا نووسی: " بەڕێزەوە یادی شەهید و قارەمانی دۆزی کوردستان، "عەبدولڕەحمان قاسملوو" و هاوڕێیانی دەکەینەوە، ئەوان هەمیشە و بە بەردەوامی لە دڵی گەلی خۆیاندا دەژین".