کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەر ٣٠ خولەک یەک کەس بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست دەدات

12:36 - 27 خاکەلێوه 2720

جیا لە ڕێگاوبانەکانی ئێران کە هۆکارێکن بۆ گیان لەدەستدانی هاووڵاتییان، ناستاندرادبوونی ماشینەکان هۆکارێکی دیکەیه بۆ قوربانیبوونی خەڵک لە کاتی ڕووداوی هاتوچۆدا.

لە ساڵی ٩٨دا لە هەر ٣٠ خولەک یەک کەس بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست داوە.

لە ساڵی ڕابردوودا ٨٠٠ هەزار ڕووداوی هاتوچۆ لە ئاستی ئێران و کوردستاندا ڕووی داوە کە گرینگترین هۆکارەکەی بۆ نائەمنبوونی جادە و ماشینەکان دەگەڕێتەوە.

لەو ڕێژەیە لە ڕووداوی هاتوچۆ ١٦ هەزار و ٣٠٠ کەس گیانیان لەدەست داوە.

کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران ڕەخنە لە پیشەی ماشینسازیی ئێران دەگرن کە پیشەی ماشینسازیی لە ئێراندا هیچ ستاندارێکی نییە.

بەرهەمهێنانی ماشینی پراید لە ئێراندا ڕەخنەی تووندی لەسەرە و چەند جار بڕیار دراوە کە بەرهەمهێنانی ئەو ماشینە کە بە "ئەڕابەی مەرگ" وەسف دەکرێت؛ پێشی پێ بگیرێت.

بەپێی ئامارەکانی ڕێژیمی ئێران گیان لەدەستدانی هاووڵاتییان بە ڕووداوی هاتوچۆ لە ئێران لە ساڵێکدا لەگەڵ ئاماری تەلەفاتی شەڕێکی قورس یەکسانە.