کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەر شانەیەک هێلکە هەتا ٣٨ هەزار تمەن گران بووە

18:05 - 24 خەرمانان 2720

نرخی هەر شانەیەک هێلکە کە لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا بە شێوەیەکی سەرسووڕهێنەر گەیشتبووە ٣٠ هەزار تمەن، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ی خەرمانان نرخەکەی دیسان هەڵکشا و گەیشتووەتە ٣٨ هەزار تمەن.

''مەهدی یووسف خانی'' باسی لەوە کردووە کە نرخی هەر شانەیەک هێلکە لە کێڵگە پەلەوەرییەکان ٣٣ هەزار تمەنە و بۆ دووکانداران بە ٣٥ هەزار تمەن و بۆ بەکارهێنەران بە ٣٨ هەزار تمەن تەواو دەبێت.

ناوبراو وتوویەتی کە وێنەی نەبووە کە نرخی هێلکە لە ٣٠ هەزار تمەنەوە بەرزتر ببێتەوە، هەناردەکردن هۆکاری سەرەکیی چوونە سەرەوەی نرخی هێلکەیە.

ئابووری و کۆنترۆڵی نرخەکان لە دەستی کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران چووەتە دەرەوە و خەڵکی کوردستان و ئێران ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ شاهیدی ڕەوتی چوونە سەرەوەی نرخی شتومەکە خواردەمەنییەکانن.