![](/weney-mallperr/12535.jpg)
کوردستان میدیا: ناوەندی ئاماری ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاندووە کە هەر ئێرانییەک ڕۆژانە کەمتر لە ٣ کاتژمێر کار دەکات.
ناوەندی ئاماری ڕێژیمی ئێران لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە هاووڵاتییانی ئێرانی بە شێوەی نێونجی ڕۆژانە ٢ کاتژمێر و ٤٦ خولەک لە ڕۆژدا کار دەکەن و زیاتر لە ١٢ کاتژمێر تەنیا سەرقاڵی کاری تاكه‌كه‌سیی خۆیانن.
بەپێی ئەو ئامارە هاووڵاتییانی ئێرانی لە ماوەی ٧ ساڵی ڕابردوودا زیاتر سەرقاڵی پاراستنی خۆیان بوونە و ئەو ڕەوتەش ڕووی لە هەڵکشان بووە و ئەوەش لە کاتێکدا بووە کە ئێرانییەکان کات و دەرفەتێکی زۆر کەمتر بۆ خوێندنەوە و پەروەردە تەرخان دەکەن.
هاووڵاتییانی ئێرانی دوای کارکردن نزیک بە ٢ کاتژمێر و نیو کەڵک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەردەگرن.
ئەو ئامارەی ڕێژیم لە کاتێکدایە کە هاوینی ساڵی ڕابردوو ناوندی ئاماری ئێران بڵاوی کردبووە کە حەشیمەتی ناچالاک لەو وڵاتە بەشێوەیەکی بێ‌وێنە ڕووی لە هەڵکشانە و ژنانی ئێران لە کاروباری ئابووریدا کەمترین چالاکییان هەیە کە ئەوەش بۆ فەزای نابەرابەری نایەکسان دەگەڕێتەوە.
بازاڕی کار له ئێران‌دا که‌وتووەته قه‌یرانه‌وه و بێ‌کاری ته‌نگی به خه‌ڵک، به تایبه‌ت خه‌ڵکی هه‌ژار هه‌ڵچنیوه؛ بازاڕی کاری ئێران توانای حه‌واندنه‌وه‌ی حه‌شیمه‌تی سه‌دان هه‌زار که‌سیی بێ‌کاری نییه‌و ئه‌وه‌ش مه‌یدانی ڕکا‌به‌ریی بێکاره‌کان بۆ ده‌سخستنی کاری ته‌نگه‌به‌ر کردوه. له وه‌ها بارودۆخێدا لە لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی مه‌جلیسی ڕێژیم له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ دۆخی کار بۆ لاوان ئاشکرای کردوه که له ٩ ساڵی ڕابردوودا به‌رده‌وام دۆخی بێکاریی لاوان زیاتر بووه و ساڵ له دوای ساڵ هه‌لی کاریی زیاتر له کیسی لاوان چووه.
بەپێی ئامارەکان له ساڵی ١٣٨٥ی هەتاوی‌دا تا ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی به‌رده‌وام ئاستی دامه‌زرانی لاوان ڕووی لە دابەزین دابووە، به جۆرێک که ته‌نیا له ساڵی ١٣٨٧ی هەتاوی‌دا ٣٧٤ هه‌زار ده‌رفه‌تی کاری له کیس لاوان چووه، به واتایه‌کی دی هه‌وڵ و به‌رنامه‌کانی ڕیژیم له ماوه‌ی ١٠ ساڵی ڕابردوودا نه‌ک کێشه‌ی بێکاریی لاوانی چاره‌سه‌ر نه‌کردوه، به‌ڵکوو ساڵ له دوای ساڵ زیاتر بێ‌کاری په‌ره‌ی سه‌ندوه و ئێستاش کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت ده‌ڵێن زیاتر له یه‌ک میلیۆن و ٢٠٠ هه‌زار که‌س له‌وانه‌ی له ئێران بێکارن، ته‌مه‌نیان خوار ٣٠ ساڵه و خوێندنی زانکۆیان ته‌واو کردوه.
ئەو لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی مه‌جلیسی ڕێژیمی ئێران دەریخستووە که ڕه‌وتی دامه‌زران و دۆزینه‌وه‌ی کار بۆ لاوان له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردووی ده‌وڵه‌تی ڕووحانیشدا هه‌ر ڕووی لە دابەزین بووە و لە کۆتایی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی‌دا ٢٧٣ هه‌زار و له کۆتایی ساڵی ڕابردووش‌دا ٢٩٨ هه‌زار هه‌لی کاری له کیس لاوان چووه.
دۆخی ئابووری و کارکردن لە ئێران‌دا لە کاتێکدایە کە کۆڕی جیهانی ئابووری لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا بڵاوی کردووەتەوە کە وڵاتی ئێران زیاترین پلەی هەڵاوسانی ئابووری لە جیهاندا هەیە و نرخی هەڵاوسان لەو وڵاتە ١٦،٥% ڕاگەیەندراوە.
هەروەها ئێران لە بواری ئاستی خۆشبژێویدا لە نێوان ١٤٢ وڵاتی جیهاندا پلەی ١٠٦ی هەیە کە بە بەراورد لەگەل وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئاستێکی زۆر لاوزادایە.