کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٥٠٠ هەزار تۆن سێو لە ساردخانەکانی پارێزگای "ورمێـ"ـدا ماوەتەوە

11:54 - 1 رەشەمه 2720

لە کاتێکدا کە ساڵ بەرەو نوێبوونەوە دەچێت بەڵام ٥٠٠ هەزار تۆن سێو لە ساردخانەکانی پارێزگای "ورمێـ"ـدا ماوەتە و لە بازاڕدا نەفرۆشراوە.

خاوەن باخەکان دەڵین: ''نابەپرسیارەتی و کەمتەرخەمیی کاربەدەستەکان بووەتەوە هۆی ئەوەیکە ئەو ڕێژە سێوە کە لە ساردخانەکاندا ماوەتەوە، نەفرۆشرێت".

ڕێژیم لە هەوڵدایە سێو هەناردەی وڵاتانی دراوسێ بکات.

لەلایەکی دیکەوە باخدارەکان باس لەوە دەکەن بەهۆی تێچووی زۆری بەرهەمهێنانی سێو ئێمە ناتوانین بەرهەمەکانمان هەرزانفرۆش بکەین.

مانگی بەفرانبار وەزیری جیهادی کشتوکاڵ بەڵێنی بە باخداران دابوو کە بۆ فرۆشتنی سیو و هەناردەکردنەکەی هیچ نیگەرانییەکیان نەبێت.

سەید "سەڵمان زاکر" یەکێک لە نوێنەرەکانی ڕێژیم لە مەجلیس وتوویەتی: "بۆ ئەوەیکە بتوانین ئەو ڕێژە سێوە لە بازاڕدا بفرۆشین و خوردی بکەینەوە، سێو هەناردە دەکەین و مۆز هاوردە دەکەین".