کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

١٥ هەزار دایان (ماما) لە ئێراندا بێکارن

18:20 - 15 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: کێشەی بێکاری لە ئێراندا بابەتیکی نەبڕاوەیە و ئەمجارە یەخەی دایانەکانی گرتووەتەوە.

بەپێی ئاماری بڵاوکراوە لە کۆمەڵەی دایانەکانی ئێران، لە ٤٠ هەزار کەسی دەرچوو لە بەشی مامایی، ١٥ هەزار کەسیان بێکارن.

 ئەمە لە حاڵێکدایە، کە بەپێی ستانداردە نێونەتەوەیییەکان، لە بری هەر ١٠٠٠ لەدایکبوونێک دەبێت ٣٠ تا ٥٠ دایان لە سیستمێکدا بوونی هەبێت، کە لە ئێراندا لە بری ئەو ئەژمارە، تەنیا ١٢ دایان لە سیستمدا هەیە.

ئەمە دەرخەری ئەوەیە زۆربەی لەدایکبوونەکان لە ئێراندا، لە ژێردەستی دایانی سوننەتیدا ئەنجام دەدریت، کە دەبێتە هۆی هاتنە خوارەوەی ئاستی تەندروستیی دایک و منداڵ و لە هەندێ کاتیشدا گیانلەدەستدانی بەدواوەیە.

لەو پێوەندییەدا، سەرۆکی ئیدارەی "سڵامەتیی دایکانی وەزارەتی تەندروستی"، دوکتور "نەسرین چەنگیزی"، ئاماری گیانلەدەستدانی ژنانی دووگیانی لە کاتی منداڵبووندا ٢٠ لەسەد ڕاگەیاندووە.

کێشەی بێکاری، بابەتێکی بەربڵاوە و بەردەوام یەخەی چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگا دەگرێتەوە و دایانەکانیش لە ئێراندا، یەکێک لەو توێژانەن کە بەردەوام کێشەی بێکارییان هەیە.