کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

١٤هەزار قوتابی ئیلامی دەستیان بە تۆڕی شاد ڕاناگات

12:29 - 30 رێبەندان 2720

لە ئیلام ١٤ هەزا قوتابی لەگەڵ کیشەی ئەپی شاد بەرووڕونە و بەرپرسانی پەروەردە و بارهێنانی شاری ئیلام داوایان کردووە کە دەبێ خێرخوازەکان یارمەتییان پێ بدەن.

هەروەها بەڕێوەبەری پەروەردە و بارهێنانی ئیلام وتوویەتی، هەژاری و نەبوونی داهاتی بنەماڵەکان بۆ دابینکردنی موبایلی زیرەک لە کیشە بنەڕەتییەکانی قوتابییانن بۆ خوێندن بە شێوەی ئانلاین.

لە دوای داخرانی قوتابخانەکان بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران و کوردستاندا، ڕێژیمی ئێران بۆ کەڵکاژۆ لەم دۆخە خوێندنی بە شێوەی ئانلاینی دەست پێکردووە کە کێشەیەکی زۆری بۆ خەڵک دروست کردووە.

ئەم کێشانە لەکاتێکدایە کە ڕێژیم بەڵێنی به قوتابییان و بەکارھێنەرانی ئەپلیکەیشێنی شاد داوە کە ئینتێرنێتی خۆڕاییان بۆ دابین بکات بەڵام هەتا ئێستا جێبەجێ نەکراوە.

دانانی شێوەی خوێندنی ئانلاین لە کوردستان و ئێراندا کێشەی ماڵیشی بۆ بنەماڵەی قوتابییەکان دروست کردووە چونکە بەشێک لە قوتابییان ناچار بوونە مۆبایل بکڕن.

لەو پێوەندییەدا زیاتر لە ٦ ملیۆن قوتابی بەهۆی هەژاری و دەسپێڕانەگەیشتن بە کەرەستەی ئێلێکترۆنی و ئینتێرنێت لە خوێندنی ئانلاین بێبەش بوونە.