![](/content/upload/1/news/52724_w920.jpg)
٣٧ هەزار قوتابی لە پارێزگای "خوراسانی شوماڵی" ئینتێرنێتیان نییە و لە دەسپێڕاگەیشتن بە ئەپلیکەیشنی "شاد" بۆ درێژەی خوێندنیان بێبەرین.
"ئەبولقاسم ئەکبەری" سەرۆکی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ڕێژیم لەو پارێزگایە وتوویەتی: "١٠٥ شوێن لەو پارێزگایە ئینتێرنێتیان نییە و بەو پێیە ٣٧ هەزار قوتابیی ئەو پارێزگایە مافی کەڵکوەرگرتن لە ئەپلیکەیشنی "شاد"یان نییە.
نەبوونی هێڵی ئینتێرنێت لەو پارێزگایە قوتابییانی لە خوێندن وەدوا خستووە.
لەلایەن بەرپرسانی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ڕێژیمەوە گەڵاڵەیەک داڕێژراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دەستپێڕاگەیشتنی قوتابییان بە ئێنتێرنێت و ئەپلیکەیشنی "شاد"، بەڵام تا ئێستا ئەو گەڵاڵەیە هیچ هەنگاوێکی بۆ کەمکردنەوە یان چارەسەرکردنی کێشەی قوتابییان بە ئینتێرنێت هەڵنەگرتووە.