کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

١٠ هەزار مریشک بەهۆی پچڕانی بەردەوامی بەرق لە مەهاباد لەنێو چوون

12:14 - 20 گەلاوێژ 2721

''جەعفەر ئیمانیان'' بەڕێوەبەری ئیدارەی کشتوکاڵی مەهاباد ڕۆژی سێشەممە ١٩ی گەلاوێژ ڕایگەیاند، به‌هۆی پچڕانی بەرق لە یەکێک لە کێڵگە پەلەوەرییەکانی مریشک، لانیکەم ١٠هەزار مریشک لەنێو چوون و خەسارێکی گەورەی ماڵی لێکەوتووەتەوە.

بەهۆی پچڕانی بەردەوام و لە ناکاوی بەرق لە زۆربەی شارەکانی ئێران و بەتایبەت لە شار و دێهاتەکانی کوردستان زۆربەی کارگە بچووکەکان و وەرزێڕان کاروبارەکانیان تووشی کێشەیەکی جیددی بووە و زیانیکی زۆریان بەر کەوتووە.

سەرەتای مانگی جۆزەردانی ئەمساڵیش، بەهۆی پچڕانی پەیتا پەیتای بەرق ٣٥ هەزار مریشک لە کارگەیەکی پەروەردەکردنی مریشک لە مەهاباد لەنێو چوو.

بەهۆی نەبوونی بەڕێوەبەریی دروست و ناکارامەیی ڕێژیم لە دابینکردنی پێداویستی و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان، هاواری ناڕەزایەتیی زۆربەی خەڵکی ئێران و کوردستان بەرز بووەتەوە و هەر ڕۆژە لە ناوچە جیاجیاکانی ئێران و کوردستان خەڵک کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوە دەبەن.