کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٦٠ هەزار منداڵ لە کوردستان و ئێراندا تووشی بەدخۆراکی و کێشی ‌کەمن

12:15 - 3 سەرماوەز 2721

لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا ڕێژەی منداڵانی ژێر تەمەنی پێنج ساڵ کە کێشی‌ کەم و بەدخۆراکییان هەیە لە کوردستان و ئێراندا زیادی کردووە.

ئێستاکە ٨ پارێزگا لە کوردستان و ئێراندا ئەمنییەتی خۆراکییان نییە. لە ساڵی ١٣٩٩دا زیاتر لە ٦٠ هەزار منداڵ لە کوردستان و ئێراندا چوونەتە ڕیزی ئەو منداڵانەوە کە تووشی کێشی ‌کەم و بەدخۆراکین.

بەدخۆراکی لە ساڵەکانی سەرەتایی ژیانی منداڵدا دەبێتە هۆی "کەمیی گەشەی جەستە، کورتەباڵایی و دواکوتوویی بیر".

بەپێی ئامارە فەرمییەکان نیوەی منداڵانی ژێر تەمەنی پێنج ساڵ لە جیهاندا بەهۆی بەدخۆراکی گیانیان لەدەست دەدەن.

بەدخۆراکیی منداڵ پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ هەژاری هەیە و بەهۆی تاڵانی ماڵ و داراییی هاووڵاتییان لەلایەن ڕێژیمەوە زیاتر لە ٣٥ لەسەدی حەشیمەتی ئێران لە هەژاریدا ژیان دەکەن و ئەو ڕێژەیەش لە ساڵی ١٤٠٠دا زیاتر بووەتەوە.

بەپێی لێکۆڵینەوەی کارناسان، هێڵی هەژاری لە ئێراندا ١٢ ملیۆن تمەنە و بەو شێوەیە زیاتر لە ٥٠ لەسەدی حەشیمەتی ئێران لە هەژاریدا ژیان دەکەن.

پارێزگاکانی "کرماشان، ئیلام، کۆهگیلوویە و بۆیرئەحمەد، سیستان و بەلووچیستان و خوراسانی باشوور" زۆرترین ڕێژە هەژارییان هەیە.