کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٢٠ هەزار هێکتار لە دارستان و لەوەڕگەکانی "داڵاهۆ" سووتان

12:44 - 2 گەلاوێژ 2722

ڕۆژی هەینی ٣١ی پووشپەڕ، ئاگر لە کێوەکانی "داڵاهۆ" لە ناوچەی "سورە دێزە"ی سەر بەو شارە کەوتووەتەوە و هەتا درەنگانی شەو  ئاگرەهایساوە کە لە ئاکامدا لەلایەن خەڵکەوە کۆنتڕۆڵ کراوە.

بەهۆی ئەو ئاگرکەوتنەوەیە ٢٠ هێکتار لە دارستان و لەوەڕگەکانی ناوچەی "سوەرە دێزە"ی "داڵاهۆ" سووتاوه.

هەروەها لە سەرەتای ئەمساڵدا ٧ هێکتار لە دەغڵ و دانی ئەو شارە بەهۆی ئاگرکەوتنەوە سووتابوو.

شاری "داڵاهۆ" لە ١٠٠ کیلۆمیتری ڕۆژهەڵاتی "کرماشان" هەڵکەوتووە و ١٥٥ هەزار هێکتار لەوەڕگە و دارستانی هەیە.