کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٩ هەزار و ٦٧١ قوتابی لە ورمێ وازیان لە خوێندن هێناوە

16:36 - 12 سەرماوەز 2720

بەهۆی کۆرۆنا کە قوتابییان نەیانتوانی بڕۆنەوە قوتابخانەکان و خوێندن بە شێوەی ئانلاین بەڕێوە دەچوو؛ جیا لەوەیکە ئەو گەڵاڵەیە کێشەیەکی زۆری بۆ قوتابییان دروست کردووە بەشێکی زۆر لە قوتابییان لەبەر نەبوونی موبایل و ئینترنێت دەستیان لە خوێندن کێشایەوە.

لە پارێزگاری ورمێ بەپێی ئامارێکی فەرمی کە بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" گەیشتووە ٩ هەزار و ٦٧١ قوتابی بەهۆی کێشەی خوێندنی ئانلاین وازیان لە خوێندن هێناوە.

قوتابییەکانی قۆناغی "نۆهەم، دەهەم و یازدەهەمی" شارەکانی پارێزگای ورمێ کە ئەمساڵ وازیان لە خویندن هێناوە؛ بەم چەشنەیە: "شنۆ ۲۲۷، ئەنزەل ۱۲۸، بۆکان٦٤۱ ،پۆلدەشت ۱٥۱، پیرانشار ۷۳۱ ، تیکاب ۱۸۰، چاڵدێران ۹۳، چایپارە ۱۱٦، خۆی ۱۰٥۱، سەردەشت ۳٤۹، سەڵماس ٥۰٥، سیلوانا ۱٥۸، شووت ۱۹۹، سۆمای برادۆست ۱٥۱، کەشاورز ۳۰، ماکۆ ۲٥۰، مەرحەمەت ئاباد ٤۱، مەهاباد ۱۰٥٤، ناحیە ١ی ورمێ ۱٦۳۷، ناحیە ٢ی ورمێ ۱۲۸٦، نازی ۱۳۰ و نەغەدە ٥٦۳".

سەرجەم هەر ئەوسال تەنیا پارێزگای ورمێ  ٩ هەزار و ٦٧١ قوتابی لە ورمێ وازیان لە خوێندن هێناوە

ئەو ئامارە لە ئیدارەی گشتی بۆ بەڕێوەبەری قوتابخانەکان نێردراوە کە هۆکاری وازهێنان لە خوێندنی ئەو قوتابییانەیان داوە کردووە.