بە وتەی بەرپرسانی ڕێژیم لە پارێزگای سنە، ١ هەزار و ٧٤٢ پرۆژەی نیوەکارە لەو پارێزگایەدا بوونی هەیە کە بۆ تەواوکردنی ئەو پرۆژانە بڕی پێنج هەزار و ٣٦٠ میلیارد تمەن تێچوو پێویستە.
لە ئێستادا ٢٨٤ پرۆژە کە هەتا ٧٠ لەسەد کاریان تەواو بووە لە پارێزگادا بوونی هەیە کە بۆ تەواوکردنی ئەو پرۆژانە بڕی ٩٦٠ ملیۆن تمەن تێچوو پێویستە و چەندین پرۆژەی دیکەش کە هەتا ٣٠ لەسەد کاریان تەواو بووە، بەهۆی نەبوونی تێچوو کاریان ماوەتەوە.
زۆربەی ئەو پرۆژانە ماوەی شازدە ساڵە لە بواری جێبەجێکردندان کە هەتا ئێستا کاریان تەواو نەبووە.
پارێزگای سنە بە ١٠ شار و ١ هەزار ٦٧٧ گوند، ملیۆنێک و ٦٠٣ هەزار کەس حەشیمەتی هەیە.