کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٣ هەزار و ١٦٠ کەس لە ئێران بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە

17:42 - 14 خاکەلێوه 2720

بەپێی دوایین ئامارەکان کە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بڵاوی کردووەتەوە، ٣ هەزار و ٩٥٦ کەس لە تووشبووان بە کۆرۆنا دۆخێکی زۆر نالەباریان هەیە.

"جەهانپوور"، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ڕێژیمی ئێران وتوویەتی، هەتا ١٤ی خاکەلێوە ٢ هەزار و ٨٧٥ کەس تووشی ئەو نەخۆشییە بوونە و کۆی گشتیی تووشبووان بە کۆرۆنا لە ئێراندا گەیشتووەتە ٥٠ هەزار و ٤٦٨ کەس.

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ١٢٤ کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە. هەروەها سەرجەم ئەو کەسانەی بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، ٣ و ١٦٠ کەسە.

نەخۆشیی کۆرۆنا لە ئێراندا هەتا ئێستا بەردەوام قوربانی دەگرێت. ڕێژیمی ئێرانیش هیچ پلانێکی تۆکمەی بۆ پێشگرتن لەم پەتایەی نییە.

لەلایەکی دیکەوە کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران یارمەتییەکانی جیهانی بەباشی بە خەڵک ناگەیەنێن.

هەروەها لە ماوەی ڕابردوودا ڕێکخراوی پزیشکانی بێسنوور لەلایەن ڕێژیمەوە لە ئێران دەرکران. ڕێژیمیش بیانووی ئەوەی هەیە کە گەمارۆکان کێشەیەکی جیددیان بۆ پێشگرتن لە کۆرۆنا بۆ دروست کردووە.