کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٣ هەزار کارمەندی بانک لە ئێران تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە

13:27 - 24 خاکەلێوه 2720

هەندێک لە نوێنەرانی مەجلیسی ڕێژیم بەهۆی ئەوەیکە هەتا ئێستا ٣ هەزار کارمەندی بانکەکانی ئێران تووشی نەخۆشیی کۆرۆنا بوونە و ٤٢ کارمەندیش گیانیان لەدەست داوە، هۆشدارییان بە وەزیری ئابووری و دارایی ڕێژیم داوە کە یاساکانی لەبەرچاو نەگرتووە.

تووشبوونی ٣ هەزار کارمەند بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و گیانلەدەستدانی ٤٢ کارمەند لە بانکەکانی ئێران ناڕزایەتیی نوێنەرانی مەجلیسی ڕێژیمی لێکەوتەوە.

نوینەری ''شاهین شەهر'' لە مەجلیسی ڕێژیمدا وتوویەتی، بەهۆی ئەوەی کە یاساکان لە بەرچاو نەگیراون و بانکەکان لەم دۆخەدا بو شێوەی غەیری حوزووری درێژەیان بە کارەکانیان نەداوە، هەر وەکوو پێشوو لەگەڵ خەڵک پەیوەندییان هەبووە؛ ناوبراو ناڕەزایەتیی دەربڕیوە و هۆشداریی بە ''فەرهاد دژپەسەند'' وەزیری ئابووریی و دارایی ڕێژیم دا کە لەم بوارەدا هیچ هەوڵێکی ئەنجام نەداوە.

ڕۆژانە ئاماری قوربانییان و تووشبووان بە نەخۆشیی کۆرۆنا لە ئێران هەڵدەکشێت، بەڵام کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران هەنگاو و هەوڵێکی جیددییان بۆ پێشگیری و کۆنترۆڵکردنی ئەم نەخۆشییە نەگرتووەتەبەر.

ڕێژیمی ئێران تەنانەت لە ئیدارە و ئەو دامەزاراونەی کە ڕۆژانە لەگەڵ خەڵک پەیوەندیی ڕاستەوخۆیان هەیە، هیچ ڕێکارێکی بۆ پێشگیری لە تەشەنەسەندنی ئەم نەخۆشییە نەگرتووەتەبەر  و ئەمە ناڕەزایەتیی زۆری بەرپرسانی ڕێژیمی لێکەوتووەتەوە.