کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەزار کرێکاری بەنداوی سەیمەرەی ئیلام ٦ مانگە هەقدەستیان وەرنەگرتوە

18:31 - 4 جۆزەردان 2712

کوردستان میدیا: چالاکێکی کرێکاری لە ئیلام گوتوویەتی، یەک هەزار کرێکاری بەنداوی سەیمەرەی ئیلام ماوەی ٦ مانگە هەقەدەستیان وەر نەگرتووە.


عەلی خەیاسی لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئیلنا به ئاماژه‌کردن به‌وه که ماوەی 6 مانگە یەک هەزار کرێکاری ئاوبەندی سەیمەرەی ئیلام هەقدەستیان وەرنەگرتووە گوتویەتی: نوێنەرانی ئەو کرێکارانە دەنگی خۆیان گەیاندووەتە ئیدارە پێوەندیدارەکان و بەدواداچوونیان بۆ ئەو پرسەی خۆیان کردووە، بەڵام هیچ وەڵامێکیان وەرنەگرتووە.
بە وتەی ناوابراو، کرێکارانی بەنداوی سەیمەرەی ئیلام، لەبەر ئەوەی کە داهاتێکی دیکەی ئەوتۆیان نییە بە وەرنەگرتنی هەقدەستی خۆیان لە ٦ مانگی رابردوودا تووشی گرفتی ژیان بوون.
بە گوێرەی بەرپرسی خانەی کرێکارانی ئیلام بوودجەی بەنداوی سەیمەرەی ئیلام لە شوێنی بوودجەی گشتیی وڵات دابین دەبێت.
نەدانی هەقدەستی ئەو كرێكارانە لە حاڵێكدایە كە خامنەیی رێبەری كۆماری ئیسلامی، ئەم ساڵی وەكو ساڵی پشتیوانی له کار و سەرمایەی وڵات ناودێر كردووە و لەلایەكی دیكەشەوە مەحموود ئەحمەدی‌نژاد لە یەك ساڵی رابردوودا سێ جار ئیدیعای رەخساندنی 2.5 هەلی كار و بنبڕ كردنی بێكاری لە ماوەی دوو ساڵدا كردووە.
ماوەیەك لەمەوبەریش بە داخستنی سەدان كوورەخانە لە پارێزگای كرماشان، 5 هزار كرێكار بێكار بوون.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران