کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

١٠ هەزار کرێکاری پیشەی نەوت بە ڕیزی بێکارانەوە پەیوەست دەبن

12:34 - 13 بانەمەڕ 2720

لەسەر بڕیاری "بیژەن نامدار زەنگەنە"، وەزیری نەوتی ڕێژیمی ئێران، بۆ لابردنی ٢٠ دەکەڵی شیرکەتی میللیی هەڵکۆڵین، ١٠ هەزار کرێکار بیکار دەبن و لە ئێستاوە چارەنووسی ئەو ١٠ هەزار کەسە ناڕوونە.

٢٠ دەکەڵی کاری دەبێ دەکەڵەکانیان کۆ بکەنەوە؛ لە هەر دەکەڵێک، ٢٠٠ کرێکار کار دەکات کە تەنیا لە بەشی کاری دەکەڵەکان چوار هەزار کەس بێکار دەبن.

کاربەدەستانی شیرکەتی میللیی نەوت وتوویانە، ئێمە مووچەی هەموو کرێکارانی ئەو بەشە دەدەین، بەڵام مووچەی یەک مانگی ئەو کرێکارانە و بیمەی کار هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکات.

بەپێی بەراوردەکان، بێکاریی ڕاستەوخۆی بەشی دەکەڵەکانی هەڵکۆڵین، ٣ بەرابەر بیکاریی ناڕاستەوخۆ دروست دەکات کە سەرجەم ١٠ هەزار کەس لە بەشی پیشەی نەوتدا کارەکانیان لەدەست دەدەن.

سەرەڕای بەرزبوونەوەی ئاماری بێکاران و پەیوەستبوونی ڕێژەیەکی بەرچاو لە حەشیمەتی ئێران بە بێکارانی وڵات، بەرپرسان، دەسەڵاتداران و ناوەندە پێوەندیدارەکانی ڕێژیمی ئێران سەبارەت بەو قەیرانە کۆمەڵایەتییە بێدەنگن.

بێکاری و گرانی، دوو بەرهەمی ڕێژیمی ئێرانن کە ڕۆژ بە ڕۆژ بەرزتر دەبنەوە و بێکاری سنووری قەیرانی لە ئێراندا بەزاندووە.