کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەزاران دەرمانخانە لە ئێران لەژێر خاوەنداریەتیی بەرپرسانی ڕێژیمدان

11:21 - 22 رەزبەر 2721

بەپێی لێکۆڵینەوەکانی دیوانی ژمێریاریی ڕێژیمی ئێران، ئەو مۆڵەتنامانەی کە بۆ کردنەوەی دەرمانخانە دراون، دەرکەوتووە کە  هەزار کەس لە بەرپرسانی ڕێژیم لە چوارچێوەی ئەو دەسەڵاتە گەندەڵەدا، ئیزنی کردنەوەی دەرمانخانەیان وەرگرتووە.

بەپێی ئەم لێکۆڵینەوەیە نزیک بە ١٣ هەزار دەرمانخانە لە ئێراندا بوونی هەیە کە خاوەنی ٨١٢ دەرمانخانە کاربەدەست و بەرپرسانی دەوڵەتین و ٢٢١ کەسی دیکەش لە بەرپرسانی بەشی دەرمانن کە ڕاستەوخۆ سیاسەتی کەرتی دەرمانیی ڕێژیم دادەڕێژن.

هەروەها ١٧٧ کەس کە لە بەشەکانی دیکەی دەرماندا، لە بەشی فەننیی دەرمانخانەکاندا بە شێوەی کاتی کار دەکەن.
ئەو دۆخە لە حاڵێکدایە کە زۆربەی ئەو کەسانەی کە لە بواری دەرمانسازیدا خوێندنیان تەواو کردووە و بە شێوەی ئاکادێمیک و زانستی کاریان کردووە، لە هیچ بەشێکی دەوڵەتی و تایبەتی بە هۆکاری زاڵبوونی نیزامی ڕانتی کاریان دەست ناکەوێت کە ئەمەش بووە هۆی ئەوەیکە کەسانی شارەزا و پسپۆڕی بواری دەرمانسازی بۆ وڵاتانی دەرەوە کۆچ بکەن.