کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەشت کارمەندی گومرۆکی ورمێ بە تاوانی قاچاخی سیستماتیک، دەسبەسەر کران

10:05 - 7 سەرماوەز 2721

هەشت کەس لە کارمەندانی گومرۆکی ورمێ لە ناوەندی پارێزگا، بە تاوانی قاچاخی سیستماتیکی مۆبایل، دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندانی ورمێ کراون.

ئەم کەسانە بە ساختەکاری لە سیستمی کامپیۆتێریی گومرۆکدا، قاچاخی مۆبایلی جۆری "ئایفۆنـ"ـیان کردووە.

باس لەوە دەکرێت کە ئەو کەسانە بە یارمەتیی کەسانی تر کاری قاچاخیان کردووە کە لە بەرپرسانی باڵای ڕێژیمن.

لە هەموو بوارێکدا گەندەڵی لە سیستمی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێراندا بوونی هەیە و ئەو کارمەندانەی دەوڵەت کە سەر بە سپای تێرۆریستی پاسداران بە شیوازی جۆراوجۆر خەریکی گەندەڵی و دزیکردن لە خەڵکن.

هەندێکجار ڕێژیم ناتوانێت گەندەڵیی دەستوپەیوەندییەکانی خۆی بشارێتەوە و گەندەڵکاران دەسبەسەر دەکات، تاکوو بە چەواشەکاری وا پیشان بدات کە ئەوان دژی گەندەڵین. لە حاڵێکدا کە بەرپرسانی باڵای سپای تێرۆریستی پاسداران و ئۆرگانە نیزامی و بەناو ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم، لە گەورەترین گەندەڵکاران و قاچاخچییەکانی ئێرانن.