دەزگای پەروەردە و لێكۆڵینەوەی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران هەشتەمین دەورەی ئاستی دوو بەشی یەكەم تایبەت بە پێشمەرگەكانی بەڕێوە برد.
ئەم دەورەیە ڕێكەوتی ١ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی دەستی پێكرد و ڕێكەوتی ٧ی بەفرانبار كۆتایی پێهات.
لەو دەورەیەدا كۆمەڵێک وانەی سیاسی پێشكەش بە بەشداربووانی دەورەكە كرا كە بریتی بوون لە: "بەرنامە و پەیڕەوی حیزب، مێژووی حیزب، ئامانجی دواڕۆژ، فێدراڵیزم، دێموكراسی، پرسی بەرابەریی ژن و پیاو، ساختار و سیاسەتەكانی ڕێژیم، ڕیتۆریک، سیاسەت و هەڵوێستەكانی حیزب، ڕێنووسی كوردی، كاری ڕێكخراوەیی بە كۆمەڵ، تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و ڕاسان".
ئەم دەورەیە ٣٧ ڕۆژی خایاند كە سەرجەم ١٢٤ كاتژمێر وانە به بەشداربووان وتراوەتەوە و بۆ بەشێكی وانەكان تاقیكاری بەڕێوە چووە.
لەو دەورەیەدا چەندین بەشداربوو پلەكانی یەكەم تا سێیەمیان بەدەست هێناوە کە بریتین لە:
- پلەی یەكەم، "پێدرام سلێمانی"
- پلەکانی دووەم، "مۆعید مورادی" و "مەحبووبە ئیبتكار"
- پلەی سێیەم، "خەلیل كلووكانلوو"
جێگەی ئاماژەیە كە بەپێی بڕیاری كۆنگرەی ١٦ی حیزبی دێموكرات و گرینگیدانی زیاتر بە كاری پەروەردە لەنێو حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێراندا، دەزگای پەروەردە و لێكۆڵینەوە ئەركدار كراوە كە بە میتۆد و شێوازی نوێ و شێلگیرانە كاری پەروەردەیی بەڕێوە ببات و هەشتەمین دەورەی ئاستی دوو بەشی یەكەم ئاكامی ئەم بەرنامەیە كە بۆ پێگەیاندن و بارهێنانی زیاتری ئەندامانی حیزب داڕێژراوە.